ئومێد خۆشناو لهبارهی كهمپینی كۆكردنهوهی هاوكاری بۆ ناوچه زیانلێكهوتوهكانی لافاو پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگای ههولێر رایگهیاند، كەسانێك لێرە و لەوێ بەناوی كەمپین و هاوكاریكردنی لێقەوماوان لە سەر شەقامە گشتییەكان ڕادەوەستن و قەرەباڵغیەکی زۆر دروست دەکەن و هاوڵاتیانیان نیگەران كردوە، ئەو شێوازە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراونییه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، ئهمڕۆ یهكشهممه، له راگهیهندراوێكدا لهبارهی كهمپینی كۆكردنهوهی هاوكاری بۆ ناوچه زیانلێكهوتوهكانی لافاو، وتی،
ڕاگەیندراوێك لە نوسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە، وەك هەمیشە شاری هەولێر و خەڵكەكەی بۆ هاوخەمی و گەیاندنی هاوکاری و كۆمەك کۆكردنەوە بۆ زیانلێکەوتوان ژمارە یەك بون و چەندین كەمپینی جۆراوجۆ لەلایەن ڕێكخراوە مرۆییەكان و خێرخوازان و خوداپێداوان و ژمارەیەك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنیش ڕاگەیندرا، ئەوەش ماییەی پێزانینە.
وتوشیهتی، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، كەسانێك لێرە و لەوێ بەناوی كەمپین و هاوكاریكردنی لێقەوماوان لە سەر شەقامە گشتییەكان ڕادەوەستن و قەرەباڵغیەکی زۆر دروست دەکەن و هاوڵاتیانیان نیگەران كردوە.
جهختیشی كردۆتهوه، هەمو لایەك ئاگاداردەكەینەوە ئەو شێوازە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراونییە، ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ دەستكراوەكراون بۆ ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەركەسێك ئەو جۆرە كارە ئەنجامبدات.
پارێزگاری ههولێر هوشداریشی داوهته هاوڵاتیان كه "بەهیچ شێوەیەک بەشداری لەو جۆرە كەمپینانە نەكەن، کە دڵنیانین لە گەیاندن و گەیشتنی کۆمەک و هاوکارییەکانیان."
وتوشیهتی"هەركەسایەتی و لایەنێك و شوێنێك دەیەوێت كەمپین ڕابگەینێت لە ڕێگەی پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە داواكاری خۆی پێشكەش دەكات و شوێنی تایبەتی بۆ دیاری دەكرێت بۆ ڕاگەیاندنی كەمپین و كۆمەك كۆكردنەوە، نەك بەناوی كۆمەك و هاوكاری زیانلێکەوتوان و لێقەوماوان شەقامی گشتیی و ڕێگای هاتوچۆی هاوڵاتییان دابخەن و ناڕەحەتی و نیگەرانیان بکەن."
