المطلع
عاجل

post-image

ئێران سەرکۆنەی دەستێوەردانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و بە دووبەرەکی ناوی دەبات ‏ ‏


00:42 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-08-14
28060

باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغداد  دەستێوەردانی ئەمریكای لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ئێران و عێراق ئیدانە دەکات ز بە دووبەرەکی ناوی دەبات.
‏باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا، کەدەستی موتەڵع کەوتووە رایگەیاند: لێدوانەكانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە دژایەتیكردنی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاری نێوان ئێران و عێراق، بەڵگەی بەردەوامی هەوڵەكانی بڕیاردەرانی ئەمریكایە بۆ وروژاندنی ناتەبایی نێوان وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی.
‏لە وەڵامی هەڵوێستی دەستێوەردانانەی ئەمریكا دوای واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئەمنی ئێران و عێراق، باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، تەئكیدیكردەوە، لە ئیرادەی هاوبەشی ئێران و عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و ئیسلامی لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و ڕێزگرتنی یەكتر، ئەمەش گەرەنتی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشە لەسەر سنورە هاوبەشەكانیان و لە ناوچەكەدا.
‏وتیشی: لێدوانەكانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە دژایەتیكردنی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئێران و عێراق بۆ هاوكاریكردن بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستوەردانێكی قبوڵنەكراو لە پەیوەندییەكانی نێوان دوو دەوڵەتی دراوسێ و سەربەخۆ پێكدەهێنێت، بەڵگەیەكی ڕوونن لەسەر ڕێبازی ناسەقامگیركەری ئەمریكا بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها بەڵگەی بەردەوامی هەوڵەكانی بڕیاردەرانی ئەمریكا بۆ چاندنی دووبەرەكی لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامیدا.
‏باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا جەختیكردەوە: ئەم جۆرە هەڵوێستە دەستێوەردانانە پێشێلكردنی بنەماكانی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكانە كە لەسەر بنەمای هاوكاری نێوان دەوڵەتان دامەزراوە.
‏پێشتر، تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كاردانەوە بە واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن سەبارەت بە هاوكارییەكانی نێوان ئێران و عێراق، وتی: ئەمریكا پشتیوانی لە سەروەری ڕاستەقینەی عێراق دەكات، نەك یاساگەلێك كە بیكاتە دەوڵەتێكی پاشكۆی ئێران.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 12421
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 10931
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 11962
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 11577
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11102
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 10940
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 10919
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 10653
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 10740
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 11912
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 10776
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 11949
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10004
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11338
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 10965
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4384
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 10724
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5971