المطلع
عاجل

post-image

ئەردۆگان: هەرکەسێک جیاوازی لە نێوان کورد و تورکدا بکات هەم دوژمنی کوردە و هەم دوژمنی تورک


19:46 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-01-11
114549

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، هەرکەسێک جیاوازی لە نێوان کورد و تورکدا بکات، "هەم دوژمنی کوردە و هەم دوژمنی تورک"، لە هەموی زیاتریش دوژمنی مسوڵمانە، "لە سوریا دەستی یەکدەگرین و پەردەی تیرۆر دەڕوخێنین لە نێوان تورک، کورد و عەرەب".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌میانی وتارێكدا له‌ هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی پارتی داد و گەشەپێدان له‌ ئاماد-ی باكوری كوردستان، ڕایگه‌یاند، "ئەوانەی هەوڵ دەدەن هاوەڵانی جەنگی سەڵاحەدین بۆ تەماحە ئیمپریالیستیەکانیان بەکاربهێنن، دوژمنی هاوبەشی ئێمەن، یەکگرتویی میللەتەکەمان و یەکپارچەیی وڵاتەکەمان و دەسەڵاتی ئەبەدیی دەوڵەتەکەمان بۆ ئەم مارانە، ئەم سەدپێیانە، وەک ئەحمەد عارف باسی کرد، لەدەست نادەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بە ئیزنی خودا لە پرۆسەی شکاندنی دوا بەشی ئەو یارییە ئیمپریالیستییەداین کە نزیکەی نیو سەدەیە ئازاری ئەم میللەتە ده‌ده‌ن و ئایندەی ئەم میللەتە تاریک ده‌كه‌ن، کاتی ئەوە هاتوە بڵێین بوەستن".
ئەردۆگان وتیشی، "ئێمە زۆر باش دەردی دایکانی دیاربەکر دەزانین، کە ماوەی 5 ساڵە لە تێکۆشاندان بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ منداڵەکانیان کە بە زۆر لەلایەن ڕێکخراوی دابڕانەوە بردرانە شاخ، بە ستراتیژی نەهێشتنی تیرۆر لە سەرچاوەکەی، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە توشی لەدەستدانی خوێن و دەسەڵاتی جددی بوە".
ئه‌وه‌شی وت، "گرنگ نییە پشت بە کێ ده‌بەستن، دەزانن هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چانسی بەرامبەر کۆماری تورکیا نییە، پەنجەرەیەکی نوێ و گرنگی دەرفەت بۆ وڵاتەکەمان کراوەتەوە بۆ ئەوەی یەکجارەکی و بۆ هەمیشە کۆتایی بە بەڵای تیرۆر بهێنین، ئێمە بە دروستی نازانین بەفیڕۆی بدەین".
ئەردۆگان وتیشی، "هەرکەسێک جیاوازی لە نێوان کورد و تورکدا بکات، هەم دوژمنی کوردە و هەم دوژمنی تورکە، لە هەموی زیاتریش دوژمنی مسوڵمانە، لە سوریا دەستی یەکدەگرین و پەردەی تیرۆر دەڕوخێنین لە نێوان تورک، کورد و عەرەب".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 6416
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 28868
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 149906
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 126038
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 127633
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 128108
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 127489
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 139549
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 141122
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 142417
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 143420
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 54510
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 137529
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 57693
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 124712
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 56675
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 143266
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 56607