بافڵ تاڵەبانی بۆ مووچەخۆران: دڵنیابن دوای جه‌ژن هه‌وڵه‌كانمان چڕتردهكهینهوه تاوه‌كو ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كان لابده‌ین
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، "نیگه‌رانم له‌وه‌ی موچه‌خۆران به‌بێ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان پێده‌نێنه ئه‌م جه‌ژنه‌وه" و ده‌شڵێت، "دڵنیابن دوای جه‌ژن هه‌وڵه‌كانمان چڕتردهكهینهوه تاوه‌كو ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كان لابده‌ین".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه له دڵه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان ده‌كه‌م و هیوای جه‌ژنێكی پڕ كامه‌رانییان بۆ ده‌خوازم".
راشیگه‌یاندوه، "نیگه‌رانم له‌وه‌ی موچه‌خۆران به‌بێ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان پێده‌نێنه ئه‌م جه‌ژنه‌وه، ئه‌وه غه‌درێكی گه‌وره‌یه كه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌یان بێبه‌ش بكرێن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "دڵنیابن دوای جه‌ژن هه‌وڵه‌كانمان چڕتردهكهینهوه تاوه‌كو ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كان لابده‌ین و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه بدۆزینه‌وه".
