بافڵ تاڵەبانی وسودانی گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دەکەن
سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌دیدارێكدا له ده‌باشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبو، گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و جه‌خت له هه‌وڵه‌كان بۆ دورخستنه‌وه‌ی عیراق له كێشمهكێشمهكانی ناوچه‌كه كرایه‌وه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌ره‌وپێشچونی به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێویسته هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاونیشتمانییان بدرێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا باسیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و جه‌ختیان له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی رونكرده‌وه و وتی، "ئامانجمانه كابینه‌ی نوێ داواكاریی هاونیشتمانییان جێبه‌جێبكات و ببێته هۆی به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رزنرخاند و به رێزه‌وه باسی له‌و هه‌وڵانه كرد كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی له‌نێوان لایه‌نه‌كان.
