بانکی رافیدەین جەژنانە بەسەر ٥٠ هه‌زار به‌شداربوو دابەشدەکات
بانكی رافیده‌ین رایگەیاند دیاری جه‌ژن به‌سه‌ر زیاتر له ٥٠ هه‌زار به‌شداربوودا دابەشدەکات، ئاماژەی بەوەکرد ئەم دیاریەش بۆ ئەو کەسانەیە كارتی ئه‌لیكترۆنی رافده‌ینیان بۆ پاشه‌كه‌وتكردن و بازاڕكردن له‌بری پاره‌ی نه‌ختینه‌یی به‌كارهێناوه.
بانكی رافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له هه‌نگاوێكی تایبه‌تدا و به ئامانجی پاڵپشتیكردنی كلتوری پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی و هاندانی هاوڵاتیان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له مامه‌ڵه‌ی نه‌ختینه‌یی ته‌قلیدی، هه‌ڵمه‌تی "جه‌ژنی ئێوه له‌سه‌ر ئێمه‌یه" ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه‌مپینه‌كه‌ش بریتییه له دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نه‌ختینه به‌سه‌ر هه‌زاران به‌شداربوو كه كارتی ئه‌لیكترۆنی رافده‌ین كڕین و بازاڕكردن به‌كارده‌هێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هاندانی بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی پاره‌دان به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی میكانیزمی هاندانی كاریگه‌ر كه به‌شداره له خێراكردنی گواستنه‌وه بۆ ئابوورییه‌كی دیجیتاڵی بێ پاره و گه‌شه‌سه‌ندنی كلتووری پاشه‌كه‌وتكردن و به‌كارهێنانی زیره‌كی ئامرازه بانكییه مۆدێرنه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، بانكی رافده‌ین به‌نیازه جه‌ژنانه به‌سه‌ر زیاتر له ٥٠ هه‌زار بەشداربووی چالاكدا دابه‌ش بكات، به‌پێی سیسته‌مێكی چاودێری رێكخراو كه ستانداردی وردی دادپه‌روه‌ری و شه‌فافیه‌ت له‌خۆده‌گرێت.
