بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات لە سەیدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیركران
بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات لە سەیدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیركران.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندووە، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كە چەند سەر ئاژەڵێكی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە كە ژمارەیەک سەر ئاژەڵیان دزیوەو گۆشتەكەیان فرۆشتووەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی: لەئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران (ژ ، أ ، م تەمەن 22 ساڵ – ه ، س، أ تەمەن 24 ساڵ – ب ، ب ، ر تەمەن 30 ساڵ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443ی لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.
