ته‌ندروستی غه‌ززه ژماره‌ی نوێی قوربانیانی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ته‌ندروستی غه‌ززه ژماره‌ی نوێی قوربانیانی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ژماره‌یه‌ك ته‌رمی كوژراوه‌كانیش له ژێر داروپه‌ردودا ده‌رده‌هێنێته‌وه و به‌گوێره‌ی دواین ئاماریش، 47 هه‌زار و 161 كه‌س كوژراون و زیاتر له 111 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 54 ته‌رمی كوژراو گه‌یشتونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه، كه 53 كه‌سیان پێشتر كوژراون، یه‌كێكیشیان به‌هۆی برینداربونی پێشتریه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، 19 كه‌سی دیكه‌ش به‌برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا ژماره‌یه‌ك قوربانی له‌ژێر داروپه‌ردو و له‌سه‌ر ڕێگاكاندان و تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانس و به‌رگری شارستانی ناتوانن به‌پێی پێویست ده‌ستیان پێیان بگات.
ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كه پێی ناوه چواره‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه، ڕێگه‌ی به تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانس و به‌رگری شارستانی له كه‌رتی غه‌ززه‌دا ده‌ست به پرۆسه‌ی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مردوه‌كان بكه‌ن كه پێشتر به‌هۆی شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه مه‌حاڵ بو ده‌ستیان پێ بگات و له‌ئێستاشدا به‌شێكی زۆریان له‌ژێر باڵه‌خانه و خانوه روخاوه‌كاندان و ناتوانن ده‌ریان بهێنن.
