حسێن: لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە سوریا سەبارەت بە شەڕی تیرۆر
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، پەیوەندییە بەردەوامەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە سوریا سەبارەت بە شەڕی دژی تیرۆر پشتڕاستکردەوە.
حسێن ، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی هاکان فیدان ڕایگەیاند""پەیوەندی دووقۆڵی نێوان تورکیا و عێراق باشە، دوای سەردانەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بوارگەلێکی فراوان هەیە بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا لەسەر پرسە جیاوازەکان، لەوانەش پرسە ئابوری و سیاسییەکان"، جەختیشیکردەوە لە "باسکردنی بارودۆخی دەوروبەری نێوان هەردوو وڵات بەتایبەت چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی سوریا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "باسمان لە بارودۆخی ئەمنی و بوونی داعشی تیرۆریستی کرد لەسەر سنوور"، ئاماژەی بەوەشکرد، "چەندین کۆبونەوە لەنێوان هەردوولادا هەبووە بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی ناوچەیی و شەڕی تیرۆریستان، ئەمە جگە لەوەی میکانیزمی جێبەجێکردنی. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران”.
