المطلع
عاجل

post-image

حکومەت جەخت لە پشتیوانی و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و هاندانی وەبەرهێنان دەکاتەوە


23:23 عێراق
2025-04-17
95594

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە گرنگی "پشتیوانی و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری وڵات و هاندانی وەبەرهێنان" کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی کرد لە سەرۆکی گروپی هۆتێلی جیهانی ڕیکسۆس،  فەتاح تامینچی.
وتیشی،سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو گەشەسەندن و ئاوەدانکردنەوەیەی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا بەخۆیەوە دەیبینێت بەشدار دەبێت لە ڕەخساندنی چەندین دەرفەتی وەبەرهێنان و جەختی لەسەر بایەخ و پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری لەبەر ڕۆشنایی ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش و سەلامەت بۆ وەبەرهێنان، کە بە چاکسازیی گرنگ لەم بوارەدا پاڵپشتی دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە گرنگیدانی حکوومەت بە پەرەپێدانی ژێرخانی بەغداد و پارێزگاکان بۆ ئامادەکردنیانە بۆ پێشوازیکردن لە کۆمپانیا گەشتیارییە نێودەوڵەتییەکان، کە دەیانەوێت پڕۆژەی گەشتیاری و هۆتێل لە عێراق دابمەزرێنن.

سودانی ئاماژەی بە کەلەپووری گەورەی گەشتیاری عێراق کرد، کە شوێنەوارەکان و ناوەندە ئایینی و کەلتوورییەکانی لەخۆدەگرێت و توانای بەدەستهێنانی هەنگاوی گرنگی هەیە، بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی گەشتیاری پێشەنگ و سەرنجڕاکێش بۆ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی بواری گەشتیاری.

لە لای خۆیەوە  تامینچی پێداچوونەوەی بە چالاکیەکانی گروپی ریکسۆس لە ناو عێراق کرد و وردەکارییەکانی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرۆژەکانی لەوڵاتەکە و وردەکارییەکانی پرۆژەکانی لە22 وڵات خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسانی کۆمپانیا گەورەکانی گەشتیاری و هۆتێلی جیهانی ستایشی واقیعی وەبەرهێنان لەعیراق دەکات، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاسانکارییە وەبەرهێنانەی کە حکومەت دابینی دەکات و ئارەزووی خۆیان بۆ کارکردن لەعیراق دەربڕی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 6416
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 28868
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 149906
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 126038
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 127633
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 128108
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 127489
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 139549
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 141122
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 142417
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 143420
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 54510
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 137529
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 57693
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 124712
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 56675
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 143266
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 56607