خه‌زعه‌لی: هیچ ده‌ستكارییه‌ك له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكرێت
ئه‌مینداری گشتیی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق، قه‌یس خه‌زعەلی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ ده‌ستكارییه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكرێت، هه‌روه‌ها هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له پێكهێنانی حكوومه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نابێت.
خه‌زعەلی ڕایگه‌یاند: "هیچ ده‌ستكارییه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكرێت، هه‌روه‌ها هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له پێكهێنانی حكوومه‌تی دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نابێت،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "هێزه سیاسییه‌كان و له سه‌روویانه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له ئاستی به‌رپرسیارێتی و ئازایه‌تیدان و ڕێگه به هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی ناده‌ن."
وتیشی: "ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له‌وانه بن كه زۆرترین به‌شداری تێدا ده‌كرێت، و ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه عێراقی داهاتوو بۆ چوار ساڵی تر بنیات ده‌نرێت و دیموكراسییه‌ت تێیدا جێگیر ده‌كرێت،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه شه‌شه‌مین هه‌ڵبژاردنن، بۆیه عێراق وه‌كو یه‌كێك له دیموكراسییه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان نامێنێته‌وه و داهاتووه‌كی باشتر بنیات ده‌نرێت."
له كۆتاییدا وتی: "سڵاومان بۆ گه‌له‌كه‌مان و هێزه ئه‌منییه‌كانمان كه حه‌ماسه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان له به‌شداریكردنیاندا له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌لماند، و ئه‌مه په‌یامێكه بۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنپێی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵبگرن له به‌شداریكردندا."
ڕوونی كرده‌وه: "ئێمه دڵنیاین كه به‌شداریكردن فراوانتر ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، و په‌یامێك ده‌بێت بۆ هه‌موو ناوچه‌كه و جیهان كه دیموكراسییه‌ت له عێراقدا جێگیره و گه‌لی عێراق زیندووه و هیوا له‌ده‌ست نادات و داهاتوو باشتر ده‌بێت."
