خەزعەلی: پڕۆسەی دیموکراسی گرنگترین دەستکەوتە لە دوای ساڵی 2003ەوە
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق ڕۆژی هەینی دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەی دیموکراسی گرنگترین دەستکەوتە لەدواى ساڵی 2003ەوە.
خەزعەلی لە وتارێکدا کە لە میانی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی لیستی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی سادیقون لە بەغدا پێشکەشی کرد و ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند، "دەنگی میانڕەوی و لێبوردەیی سەرکەوتنی بەسەر قیژەی توندڕەوی و کۆنەپەرستیدا بەدەستهێناوە". ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەچین بەرەو گەیشتن بە ئایندەیەک کە شایەنی هەموو عێراقییەکان بێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ گەلەکەمان، ئێمە ژیانی بەنرخی گەنجانمان کردە قوربانی، هەمووی بۆ ئەوەی عێراق بەهێز و یەکگرتوو و سەروەری و سەربەرزی بمێنێتەوە. ڕوونیشی کردەوە کە "نابێت ئەو قوربانیانە بەفیڕۆ بدەین و بیانپارێزین". ڕوونیشیکردەوە کە "پرۆسەی دیموکراسی گرنگترین دەستکەوتە لە دوای ساڵی 2003"، ئاماژەی بەوەشکرد "پاراستنی دەوڵەتی عێراق و پرۆسەی سیاسی ئێستا بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بەدی دەهێنرێت".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەڵبژاردن بە واتای حکومەتێکی تەواو بەهێز دێت کە توانای گەیاندنی شتێک بۆ گەلەکەی هەبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد "وڵاتەکەمان شایەنی بەشداریکردنمانە لە هەڵبژاردنەکانیدا".
خەزعەلی جەختی لەوە کردەوە کە عێراقەکەمان شایەنی بەشداریی ئێمەیە لە بنیاتنانیدا، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو قوربانیانەی کە داومانن پێویستی بە بەشداریکردنمان هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا".
