سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی بەشەبودجە و موچەی هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن.
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت کار لەسەر ئەوە دەکەن پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت لەگەڵ ئەندامەکانی حکومەتی بەغدا، ئامانجیش لەو پەیوەندییە بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی دوشەممە شاندی حکومی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و گفتگۆ لە بارەی بەشە بودجەی هەرێم و موچەی هاوڵاتیان دەکەن.
ئەوەشی خستەڕو، لەم ماوەیەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا لە پەیوەندیدا بوە و پرسی بەشە بودجەی لەگەڵ بەرپرسەکانی عێراق تاوتوێکردوە.
