سه‌در داوای ئازادكردنی زیندانیانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ده‌كات
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، سه‌رجه‌م زیندانیانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ئازاد بكات و راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی تاوانیشیان كردوه به‌نوسراوێك به‌ڵێن بده‌ن كه تاوانه‌كه‌یان دوباره ناكه‌نه‌وه، به‌وه‌ش چیتر پێویست ناكات له زیندان بمێننه‌وه.
موقته‌دا سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆرمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) نوسیویه‌تی، "له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌هیدبونی ئیمام مو‌سا ئیبن جه‌عفه‌ر، كه له زیندانی حكومه‌تی به‌نی عه‌باس كوژرا، من به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زانم داوای ئازادكردنی زیندانیان بكه‌م كه پێیان ده‌ڵێن ڕه‌وتی سه‌در، سه‌باره‌ت به زیندانییه‌كی خۆڕاگری، ده‌سه‌ڵاتی ئێستا بانگه‌شه‌ی پشتیوانی له به‌رخۆدان ده‌كات، پێویست ناكات له زینداندا بمێنێته‌وه، سه‌باره‌ت به بێتاوانهكانیش بانگه‌شه‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌كات به‌هه‌مانشێوه پێویست ناكات به‌رده‌وام بێت له زیندان، سه‌باره‌ت به تاوانبارانیش ماوه‌یه‌كی به‌رچاویان له زیندانه‌كان به‌سه‌ربردوه، بۆیه ئه‌گه‌ر به نوسراو به‌ڵێن بده‌ن كه تاوانه‌كه‌یان دوباره ناكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ئازاد بكرێن".
موقته‌دا سه‌در جه‌ختیشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌ی له سبه‌ینێ هه‌ینی كردۆته‌وه، بۆ ئازادكردنی زیندانیه‌كان و لێخۆشبون له تاوانه‌كانیان.

