سه‌رۆكى هەرێم به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ى سۆران ده‌كات
ئەمشەو هه‌ینى 2023/12/8 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵاخانه‌یه‌كى سۆران كرد كه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له نیشته‌جێبووانى گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست و ئاماده‌یى نیشان دا بۆ هه‌ر یارمه‌تى و هاوكارییه‌كى پێویستى برینداران و به‌ركه‌وتووان.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه.
