المطلع
عاجل

post-image

سودانى سەرۆکایەتی چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوی کرد


15:03 عێراق
2023-11-13
24161

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوی کرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یێندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکان کرا و پێداچوونەوەیان بە جێبەجێکردنی پلانی کشتوکاڵی کرد بە پێی ئەو پشکانەی ئاو کە بۆ پارێزگاکان پەسەند کراون.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا داوای لابردنی پێشێلکارییەکانیان کرد لەسەر ڕووباری دیجلە لە پارێزگای بەغداد و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد گواستنەوەیەکی دارایی بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئەنجام بدرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕووپۆشکردنی کەنارەکانی ڕووبارەکە بە بەرد هاوشان لەگەڵ ڕێگای سیندیباد لە بەغداد.
هەروەها پەرەپێدانی بەرنامەی ژینگە و ئاو لە نێو بەرنامەکانی لیژنەی باڵای ئاود پەسەند کرا لەگەڵ دامەزراندنی سندوقێک بۆ پشتگیریکردنی توێژینەوە و دەستپێشخەرییەکان بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە ئاوییە ناوخۆییەکان، و پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمی ئاو و کاریگەرییەکانی لەسەر جۆرایەتی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات و شەت ئەلعەرەب.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند دۆسییە و بابەتێک کرا کە گرنگترینیان ئەوەیە وەزارەتی دەرەوە داوایەک پیشکەش بە لایەنی تورکیا بکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ڕووباری فورات لەسەر سنووری تورکیا و سوریا و زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ڕووباری دیجلە لە بەنداوی ئەلیسۆ.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ئەمیندارییەتی بەغداد و وەزارەتەکانی ئاو لە هەموو پارێزگاکان کرێی   ئاو بەگوێرەی ئەو نرخە کۆبکەنەوە کە پەسەندکراوە و دەست بکەن بە دامەزراندنی پڕۆژەکانی فلتەرکردنی ئاو لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژانەی کە ئێستا کار دەکات بۆ باشترکردنی کوالێتی ئاوی خواردنەوە.
لیژنەکە ڕاسپاردەیەکی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ پەسەندکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو و لافاو لە هەرێمی کوردستان

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 9232
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 30317
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 151607
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 127368
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 129044
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 129589
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 129089
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 141195
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 142806
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 144081
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 144725
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 54663
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 138941
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 57815
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 124973
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 56953
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 144747
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 56834