سودانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێدەگات بۆ سەردانی کردنی سربیا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێگەیشت بۆ سەردانی کردنی سربیا
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی کرد لە باڵیۆزی کۆماری سربیا لە عێراق برانیسلاڤ جیجلی، کە نامەیەکی پێشکەش سودانی کرد و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی سربیاوە بۆ سەردانی کردنی بەلگراد لەخۆگرتبوو.
وتیشی لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەکاندا کرا، بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی و سودی هاوبەش، بەتایبەتی لە کەرتەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و بەهێزکردنی پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
ڕوونیشیکردەوە هەروەها جەخت لەسەر پاڵپشتیکردن لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاگربەست و پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی دانوستان بۆ دورخستنەوەی ناوچەکە لە کاریگەرییەکانی جەنگ و کارکردن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی سەر کەرتی غەززە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە خەڵکی گەمارۆدراوی فەڵەستین لەوێ.
لە لای خۆیەوە باڵیۆزی سربیا سڵاوی هەردوو سەرۆک کۆمار و حکومەتی سربیای گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی هاریکاری لە بوار و کەرتە جیاوازەکاندا دەربڕی، بە تایبەتی لە پرۆژەکانی ژێرخاندا.
