سودانی: حکومەت بەردەوامە لە ڕێوشوێنەکانی چەسپاندنی مافە مەدەنییەکانی هەموو مەزهەبەکان
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە بە هەموو ڕێوشوێن و هەنگاوەکان بۆ چەسپاندنی مافە مەدەنییەکانی هەموو مەزهەبەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كەدەستی موتەڵع کەوتووە تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئایینی سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیهان شێخ سەتار جەبار حلو".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوە درا كه، " لە دیدارەکەدا بارودۆخی هاووڵاتیان کە پەیڕەوی ئایینی سابیئەی مەندائی دەکەن لە عێراق و جیهان خرایەڕوو، هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو کارانەی کە حکومەت کاری لەسەر کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی فرەچەشنی و پتەوکردنی پێکەوەژیانی بنیاتنەر لە نێوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتیماندا"،ههروهها سهرۆك وهزیران "جەختی لەوە کردەوە کە بوونی سابیئەی مەندائی لەناو کۆمەڵگەی عێراقیدا درێژەپێدەری قووڵی میراتی مێژوویی و کولتووری کۆنی میزۆپۆتامیایە".
بەگوێرەی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه سودانی ئەوەشی نوێ کردەوە کە "حکومەت بەردەوامە لە ڕێوشوێن و هەنگاوەکانی چەسپاندنی مافە مەدەنییەکانی هەموو پێکهاتە برایەتییەکان و ئازادییان بۆ پراکتیزەکردنی ئاینی و کۆمەڵایەتییەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی وتاری دووبەرەکی و هەموو ئەوانەی کە زیان بە یەکڕیزی نیشتیمانی دەگەیەنێت، هەروەک چۆن پاڵپشی هەموو چالاکییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان دەکات، کە یەکگرتوویی پەیکەری کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری عێراق بەهێزتر دەکەن".
