سودانی و عەلاوی تاوتوێی پتەوکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە بواری چاکسازی ئابووری دەکەنەوە
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و ئەیاد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدیهێنانی چاکسازیی ئابووری و درێژەدان بە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەیان تاوتوێ کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەست موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی کرد لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتر ئەیاد عەلاوی و لە دیدارەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی هەوڵ و کۆششەکانی حکومەت کرا لەبواری بەدیهێنانی چاکسازی ئابووری و بەردەوامبوونی پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکان تاوتوێ کرا، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە هەموو ئەو هەنگاوانەی کە یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی عێراق و دەستەبەرکردنی سەقامگیری.
