سودانی و عەلاوی جەخت لەسەر بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکان دەکەنەوە بۆ خێرایی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشوو ، جەختیان لە گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان كرد بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی مەرجە دەستوورییەكان و پاراستنی سەقامگیری، و گەیشتن بە خواستەكانی هاووڵاتیان و گەیشتن بە ئامانجەكانیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەدەستی موتەڵع گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چاوی گەوت بە ئەیاد عەللاوی سەرۆك وەزیران پێشوو.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی وڵات كرا، جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی لێكتێگەیشتن لە نێوان هێزە نیشتمانییەكان و كاركردن بە دیدگایەكی یەكگرتوو كە بەشدارە لە تەواوكردنی ڕێنێسانسی ئابووری و گەشەپێدان، بەمەش مسۆگەركردنی بەدیهێنانی خواست و هیوای سەرجەم عێراقییەكان.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : لە پێناو خێراكردنی تەواوكردنی مەرجە دەستوورییەكان و پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بە خواستەكانی هاووڵاتیان و گەیشتن بە ئامانجەكانیان، جەخت لەسەر گرنگی یەكڕیزی و پتەوكردنی هاوبەشی و هاوكاری نێوان هەموو لایەنەكان كرایەوە.
