سودانی وفیدان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش كرد
محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی كرد له هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له میانه‌ی دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێكرد، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش كرد، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ڕوداوه‌كانی سوریا، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی سوریا و غه‌ززه و لوبنان تاوتوێكران و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبون به ئاگربه‌ست كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه كرا، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له سه‌قامگیرییه‌كه‌ی، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له ئاماده‌یی عێراق كرده‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی ناوچه‌یی به‌دی كراون و جه‌ختی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكان وتیشی، "عێراق كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له سوریا به‌هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتی".
سه‌باره‌ت به هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر به‌دواداچونی حكومه‌ت كرده‌وه، بۆ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره له مانگی (نیسان/4)ی ساڵی ڕابردو واژۆ كران.
له لای خۆیه‌وه هاكان فیدان سڵاوی سه‌رۆك كۆماری توركیای گه‌یانده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، ئاماژه‌ی به خواستی توركیا كرد بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری له په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ردو سه‌ردانه هاوبه‌شه‌كه‌ی سودانی و سه‌رۆك كۆماری توركیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر جدیه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی و ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به هاوكاری له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له نێوان هه‌ردو وڵات‌دا له بواره‌كانی وزه و په‌روه‌رده ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوكاری بانكی و بواره‌كانی تر واژۆ كراون.
