سودانی ونێچیرڤان بارزانی جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه و جەختیان كرده‌وه لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له په‌راوێزی دیداری سلێمانی له زانكۆری ئه‌مریكی له عێراق- سلێمانی، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه و بارودۆخی گشتی و گرنگترین پرسەکانی گەشەپێدان و ئابوریان لەسەر ئاستی نیشتمانی خستەڕو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لەکۆبونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی وڵات و دۆسیە هاوبەشەکان تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک کە یەکڕیزی نیشتمانی بەهێز بکات و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و پشتیوانیکردن لەهەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەسەرانسەری عێراقدا.
لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبونەوەکەدا پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی دورخستنەوەی عێراق لە ململانێکان و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەریانەی کە پەیڕەوی چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.
