سودانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد، بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووتر جەلال تاڵەبانی"ـەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی کرد، بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووتر جەلال تاڵەبانی"ـەوە.
وتیشی لە پەیامەکەدا سودانی ڕۆڵی نیشتیمانی و خەباتگێڕی سەرۆک تاڵەبانی وەبیرهێنایەوە، هەروەها لەگەڵ هێزە نیشتمانییە جیاجیاکان ڕووبەڕووی دیکتاتۆرییەت بوونەوە، لە پێناو ئازادی عێراق و شکۆی گەلەکەی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە میراتی سەرۆک تاڵەبانی پاڵنەرە بۆ کارکردن، لە پێناو چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری و ئازادی و بەهێزکردنی بنەما دەستووری و یاساییەکان، کە نوێنەرایەتی چەترێکی سەرەکی دەکات بۆ هەموو عێراقییەکان.
