سەدر داوا لە سەرۆک هۆزە عێراقیەکان دەکات پشتیوانی غەززە بکەن
ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ سهید موقتەدا سەدڕ داوای لەسەرۆک هۆزە عێڕاقیەکان کرد کە غەززە سەربخەن.
سهید موقتەدا سەدڕ لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند:" هەروەک چۆن عێڕاقی خۆشەویستمان لەسەردەستی هۆزەکانی عێڕاق لەشۆڕشی بیستی مەزندا ڕزگارکرا وجێ پەنجەیان دیاربوو کە هەرگیز ناسڕێتەوە، بەهەمان شێوەش داوالە سەرۆک هۆزە بەڕێزەکانی عێڕاق دەکەم کە دەنگیان بەرزبکەنەوە لەپێناو سەرخستنی غەززە."
ئەمەیەش دەقی تویتەکەیەتی:
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان..
هەروەک چۆن عێڕاقی خۆشەویستمان لەسەردەستی هۆزە مەزنەکانی عێڕاق ڕزگارکرا لە شۆڕشی بیستی مەزن وجێ پەنجەیان دیاربوو کە بەدرێژایی ڕۆژگار لەبیرناکرێت.
منیش داواکارم لەهۆزەخۆشەویستەکانمان کە دەنگیان بەرزبکەنەوە لەپێناو سەرخستنی غەززە.
متمانەیەکی تەواویشم هەیە بە هۆزەکانی ڕەسەنەکانی عێڕاق وبە شێخ و سەرکردەکانیان و سەییدەکانیان بەهەموو چین و توێژوبەشەکان و نەتەوەکانیانەوە وەک پیاوی جوامێر وبەجەرگ هەڵسن ولەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ڕاستەقینەوە بەرامبەربەوکارەساتەی کە تووشی برایانمان لەفەلەستین بووەتەوە بەتایبەتی لە غەززەهاشم....
تاکو بۆ هەمووان بیسەلمێنن کە هۆزەکانی عەرەب یەکگرتوون و هاوپەیمانن و براودۆستی یەکدین.
هەروەکو پێشتر سەلماندووتانە کە
باڵتە لە تۆپ بەهێزترە ئەوا دەبنە پشتیوانێک بۆ برایانتان لەفەلەستین بۆئەوەی بیسەلمێنن کە خوێنی منداڵان بەهێزترە لە تیرۆری زایۆنیزم.
خودا بۆ عێڕاق و بۆ دۆزی فەلەستین بتانپارێزێت بەهەموو سەرکردەو سەربازو دلێرو ئازاکانتانەوە.
من خۆشەویستێکی ئێوەم ، دوورم لە فیزو خۆبەزلزانین و خواست و ویستی دونیام لەدڵدانیە ، بەڵکو ئومێدم تەنها ئەوەیە کە بە نوری درەخشان بتانبینم بۆ سەرخستنی ستەملێکراوان لە هەرکوێیەکدا بن هەروەک بینیومانە لێتان.
لێرەدا شەرەفمەندم کە لەخزمەتتاندابم هەرکاتێک کە لە خزمەتی حەقدا بن ، حەقیش هەمیشە سەردەکەوێت.
