شاخەوان عەبدوڵلا: ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێس داوای دانانی چەند گروپێکی عێراقی لەلیستی تیرۆر دەکەن
شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ شەممە، دووپاتیکردەوە،کەژمارەیەک لەئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای دانانی چەند گروپێکی چەکداری عێراق لەلیستی تیرۆر دەکەن.
شاخەوان عەبدوڵلا لەپەڕاوێزی بەشداریکردنی لەسیمپۆزیۆمیک لەشاری کەرکوک ڕایگەیاند واشنتۆن سەرقاڵی ئامادەکردنی سزاکانە دژی عێراق لەبارەی دۆسییەی دۆلار ونەوت ومیلیشاکانی دەرەوەی یاسادا.
دووپاتیشیکردەوە،کەژمارەیەک لەئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای دانانی چەند گروپێکی چەکداری عێراق لەلیستی تیرۆر دەکەن.
عەبدوڵلا تەئکیدیکردەوە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا مکوڕە لەوەی دژی حکومەتی ئێستای عێراق بڕیار بدات.
ڕوونیشیکردەوە من لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی مەلەفی عێراق لە ئیدارەی نوێ بیستم، کە واشنتۆن لە پرۆسەی ئامادەکردنی سزاکانی سەر عێراقدایە.
جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق وتیشی پێویستە حکومەتی عێراق چاوەڕێی کۆمەڵێک بڕیار لە واشنتۆن بکات؛ لە ئەنجامی وەڵامنەدانەوەی هۆشدارییەکانی ئەمریکا.
