شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی وردەکاریی هێرشە ئاسمانیەکە بۆ سەر حەشارگەیەکی چەتەکانی داعش لە دیالە ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی وردەکاریی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەیەکی چەتەکانی داعش لە دیالە ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند-لە ڕێگەی بەدواداچونی چڕی هێزەئەمنیەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆر و تۆڵەسەندنەوەی ورد لێیان، و لە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆداڕێژراو و دیار لەلایەن شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە زانیاری پشتڕاستکراوەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی،بە بەکارهێنانی فڕۆکەی (F_16)،مۆڵگەیەکی گرنگی داعش لە گوندی (گبە)لە ناوچەی (وەقف) لە پارێزگای دیالە لەناوبرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئۆپەراسیۆنەکە، هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنەکە، بۆ پشکنینی شوێنی ئامانجکراو،کە تیایدا تەرمی چوار ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعشیان دۆزیوەتەوە لەگەڵ چەک و کەلوپەلەکانیان کە لەناوبراون، هەروەک بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان،لەنێو کوژراوەکاندا ئەو کەسانە هەبوون کە تاوانیان بەرامبەر سەربازانی عێراق ئەنجامداوە و دەستیان سور بوە.
لە بەیاننامەکەدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی جەخت لەوە دەکاتەوە:- کە لە چوارچێوەی زانیاری و کاری هاوبەش لەلایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانەوە کاریگەری زۆری هەبووە لە سنووردارکردنی چەتە تیرۆستەکانی داعش، کە لە خاکی عێراقدا هەرگیز سەلامەت نابن و لەناو دەبرێن لەسەر دەستی پیاوەئازەکانی وڵات لە هێزە ئەمنیەکان.
