عێراق سەرەخۆشی لە ئێران دەکات بەهۆی ڕووداوەکەی بەندەر عەباسەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی سەرکۆماری ئێران دەکات بەهۆی قوربانیانی ڕووداوەکەی بەندەر عەباس"ـەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە پرسە و سەرەخۆشی حکومەت و گەلی عێراق ئاڕاستە کرد بۆ قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباسی ئێران.
وتیشی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران مەسعود پزیشکیان بەڕێزیان هاوخەمی و هاوسۆزی عێراقی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پزیشکی فریاگوزاری بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی ئێران کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
