عەلی حەمە ساڵح هۆشداری دەدات لەئامادەکردنی بۆری نەوتی تایبەت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا
عەلی حەمەساڵح، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان هۆشداری دهدات و دهڵێت، نەوتی کەرکوک سێ هێندەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت و کوالێتی باشتریشە، بۆری نەوتی تایبەتیش ئامادە دەکەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا، پاشان سکاڵای یاساییان جوڵاندوە بۆ وەرگرتنی سێ گەورەترین کێڵگە (خورمەڵە، هەڤاناو کۆرمۆر) ئەگەر ئەمە ڕوبدات "شتێک نامێنی لە هەرێم بەناوی نەوت و غاز".
عەلی حەمەساڵح له پهیامێكدا هۆشداری دهداته بهرپرسانی ههرێمی كوردستان و دهڵێت، "تکایە بۆ جارێکیش بێت گوێبگرن، ڕاستیەک هاتوەتە پێش، قۆناغێکی نوێیەو لەبری بەیاننامەو هێرش بۆ سەر عێراق بژاردەی عەقڵانی پێویستە"، باسی لهوهشكردوه، "بەرهەمی نەوتی کەرکوک ئێستا 360 هەزار بەرمیل نەوتە، کۆمپانیای نەوتی باکور خۆی دەیگەیەنێتە 400 هەزار بەرمیل، دواتر ئەمڕۆ گرێبەست لەگەڵ BP کراوە، گەشەپێدان فراوانکردنی چوار کێڵگەی گەورە، بەوەش نەوتی کەرکوک دەگاتە نزیکەی 800 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "نەوتی کەرکوک سێ هێندەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت (بە قسەی وەزیری سامانە سروشتیەکان) و کوالێتی باشتریشە، بۆری نەوتی تایبەتیش ئامادە دەکەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا، پاشان سکاڵای یاساییان جوڵاندوە بۆ وەرگرتنی سێ گەورەترین کێڵگە(خورمەڵە، هەڤاناو کۆرمۆر) ئەگەر ئەمە ڕوبدات شتێک نامێنی لە هەرێم بەناوی نەوت و غاز (بەڵگەکانی لای منە)".
عەلی حەمەساڵح باسی لهوهشكردوه، "لەبری هەڕەشەو هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر حکومەتی عێراق بژاردەی دروست ڕێککەوتنە، کۆی نەوتی هەرێم بدرێتە سۆمۆ، با عێراق خۆی لێکۆڵینەوەو دانوستان بکات لەگەڵ شەریکات. لە هەمواری یاسای بودجە جێگیربکرێت".
ئهو پهرلهمانتاره داوا دهكات له چوارچێوهی ڕككهوتنهكهدا لهگهڵ بهغدا، "پشکی هەرێم لە بودجەدا جێگیربکرێت، ئەو بەشەی داهاتی ناوخۆ کە لە یاسایی (ئیدارەی مالی) هاتوە بگەڕێندرێتەوە و قاچاغی خاڵە سنوریەکان ڕابگیرێت".
ئهوهشی خستهڕو، "دڵنیابن لەماوەی ئەم سێ مانگەدا ئەم ڕێککەوتنە بەیاسا نەکرێت، لێکەوتەی خراپ دەبێت، دوای زیادبونی بەرهەمی نەوتی کەرکوک هیچ بایەخێک بۆ نەوتی هەرێم نامێنێت".
