عەلی حەمە ساڵح: هێرشەکەی کۆرمۆر دژایەتی رونی هەرێمی کوردستانە
عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، کێڵگەی غازی کۆرمۆر سێ بەرهەمی هەیە و پلانی هەیە بەرهەمی غازی ئەو کێلگە فراوانتر بکرێت، ئەو هێرشەش کە ئاڕاستەی کرا مەبەستیان دژایەتی حزبی نییە، بەڵکو لێدانە لە سەرچاوەیەکی گەورەی وزەی هەرێمی کوردستان.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کێڵگەی کۆرمۆر، لەلایەن داناغازو هاوبەشەکانی بەرێوەدبرێت،ئەم کێڵگە سێ بەرهەمی هەیە کە بریتین لە 14هەزار بەرمیل کۆندێن سەیت، کە موڵکی داناغازە و بۆ خۆی دەفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرهەمەکانی دیکەی هەزار و 100 تەن غازی(LPG)، کە 70٪ی بۆ غازی ماڵانەو 30٪ی بە بازرگانی دەفرۆشرێت، جگە لەوەش 440 ملیۆن پێ سێ جا، غازی بەرهەمهێنانی کارەبای هەیە، 330 ملیۆن پێ سێ جا بێ بەرامبەر بۆ دابینکردنی کارەبایە و 110 ملیۆن پێ سێ جا، بەپارە داناغاز دەیداتە حکومەتی هەرێم ئێستاش پلانی زیادکردنی بەرهەمی غازی ئەم کێڵگە هەیە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ڕاستە ئەم گرێبەستە، یەکێکە لە خراپترین گرێبەستەکان، تا نزیک ساڵی 2044 بەردەوامە، بەڵام ئەوانەی هێرشدەکەنە سەر ئەم کێڵگە نە مەبەستیان دژایەتی گرێبەستە و نە حیزبی دەسەڵات.
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، "ئامانجی ئەو هێرشە لێدانە لە سەرچاوەیەکی گەورەی وزە لە کوردستان، هێرشەکەش بە درۆن بوە و پەیامدارە و دژایەتی ڕونی هەرێمی کوردستانە."
