فۆڕمی وەرگرتنی زانیاری بۆ ئهو كهسانهى له فڕۆكهخانهكانى وڵاتان گيريان خواردوه ڕاگەیهندرا
حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، فۆرمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ کاراسانيى زياتر بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردوە رادەگەيهنن.
حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، بەهۆی زۆری ژمارەی پەیوەندییەکان و بارزۆرى لهسهر هەردو گەرمههێڵ و پەیوەنديی بەردەوامی هاوڵاتیيان بە بەرپرسانی حکومەتەوە، تەنیا لەدوێنێ شهممهوه دو ههزار و 612 پەیوەندی لەو دو ژمارەیەوە وەرگیراون کە ڕاگهيهندرابون و هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەداوە، تەواوی هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە لە هەر شوێنێک بن کە تەواوی پەیوەنديیەکان وەردەگیرێن و بەردەوام دەبین.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هاوڵاتیان ئەوانەی پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەکان نەکردوە، دەتوانن زانیارییەکانیان لەم فۆرمە ڕەوانە بکەن: بۆ كردنهوهى فۆرمهكه كلیك لێرە بكەن.
حكومەتی هەرێم ئەوەشی وتوە، هێڵە گەرمەکانیش ئەم دو ژمارەیەی خوارەوەن و دەتوانن زانیارییەکان لەسەر وەتسئەپی ئەم دو هێڵە گەرمە یان لە ڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرەوە ڕەوانە بکەن:
9647508035680+
9647508035681+
