فیدان: سوپاسی سەرکردایەتی باڵای عێراق دەکەین لەسەر پرسی گەشەپێدان
ئەمڕۆ یەکشەممە"هاکان فیدان"وەزیری دەرەوەی تورکیا،دووپاتی کردەوە کە ڕێککەوتننامەی نێوان وڵاتەکەی و عێراق سەبارەت بە ئاو یەکەمین جارە بەوجۆرە،جەختیشیکردەوە کە تورکیا بە تەواوی پشتگیری لە عێراق دەکات لە بوارەکانی ئاسایش،و سەقامگیری، و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە.
"فیدان"لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ "فۆاد حسێن" وەزیری دەرەوە، کە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا بەڕێوەچوو و موتەڵع بەدواداچوونی بۆکردووە، ڕایگەیاند: لە بەغدا کاری هاوبەشمان لە بوارەکانی ئاو و بازرگانیدا تاوتوێکرد،دووپاتیشیکردەوە کە ئەو ڕێککەوتننامەیەی ئەمڕۆ لەگەڵ عێراق لەسەر ئاو واژۆی دەکەین یەکەمین جارە بەو شێوە.
ووتیشی : وڵاتەکەی بە تەواوی پشتگیری لە عێراق دەکات لە بوارەکانی ئاسایش،و سەقامگیری، و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە، هەروەها ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق کار دەکەین بۆ ڕووبەرووبونەوەی تیرۆر.
ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەیەک ڕێککەوتننامە هەیە کە ئەمڕۆ واژۆیان دەکەین و ڕێگە خۆشدەکەن بۆ چاکسازی لە ژێرخانی ئاودا.
"فیدان " باسی لەوەشکرد: هاوکارییەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ عێراق هەیە سەبارەت بە وزە"تیایدا ڕوونیکردەوە کە پڕۆژەی تورکیای بێ تیرۆر ئاسایش لە ناوچەکەدا بەرقرار دەکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا "هاکان فیدان" وتی: هاوکاری لە بەرزترین ئاستدا لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا دەبێت، هەروەها دەبێت هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە بەرزترین قۆناغەکانی بێت، سوپاسی سەرکردایەتی باڵای عێراق و لە سەروویانەوە سەرۆک وەزیرانیکرد سەبارەت بە دۆسیەی گەشەپێدان.
