فەیاز و حەكیم جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە تەواوكردنی مەرجە دەستوورییەكان دەكەنەوە
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی، سەید عەمار حەكیم، ڕۆژی هەینی جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە تەواوكردنی مەرجە دەستوورییەكان كردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی موتەڵع گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : كە فالح فەیاز سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی كۆبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : كۆبوونەوەكە ئاڵوگۆڕی پیرۆزبایی لەخۆگرتبوو بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كە تایبەتمەند بوو بە ئاستی بەرزی ڕێكخستن و بەشداری فراوانی خەڵكی عێراق.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە تەواوكردنی مەرجە دەستوورییەكان كردەوە، بە شێوەیەك كە بەرنامەی هەڵبژاردنی لایەنە براوەكان وەربگێڕێت و بەشداربێت لە بەهێزكردنی سەقامگیری و بەردەوامكردنی پرۆسەی گەشەپێدان لە وڵاتدا.
