قوباد تاڵەبانی: جارێکی دیکە خۆشەویستی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانە ئازا و سەربەرزەکەی دووپات دەکەینەوە
ئەمڕۆ 14ى11ى2025 قوباد تاڵەبانى رایگەیاند: لە یادی 241 ساڵەی بونیادنانی شاری شاران، جارێکی دیکە خۆشەویستی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانە ئازا و سەربەرزەکەی دووپات دەکەینەوە.
قوباد تاڵەبانى بۆ یادى 241 ساڵەى سلێمانى لە ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاند: لە یادی 241 ساڵەی بونیادنانی شاری شاران، جارێکی دیکە خۆشەویستی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانە ئازا و سەربەرزەکەی دووپات دەکەینەوە و شانازی بە ئێستا و بە مێژووە درەوشاوەکەی دەکەین.
ئەوەشى خستەڕوو: سلێمانی نەک هەر بۆ خەڵکی شارەکە، بەڵکو بەهۆی ئەو رۆڵە پێشانگایەتییەی کە بە درێژایی مێژووەکەی بینیوویەتی لای هەموو کوردێک شارێکی خۆشەویستە.
ئاماژەی بەوەشدا: بە دڵنیاییەوە لەمەودواش هەر پێشەنگ دەبێت و ساڵ لە دوای ساڵ ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر دەبێت و وەک هەمیشە مەڵبەندی داهێنان و رۆشنبیری و بیری ئازاد دەبێت.
