كۆمسیۆن داوا له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كات واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات
دوای ده‌ستكردنه‌وه به كار و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و درێژکردنەوەی ماوەکەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوای دیاری کردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، " ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆبوەتەوە و بڕیاریداوە بە نوسراو داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت. ".
كۆتا وادە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان د‌یاریكردبوو، به‌ڵام به‌هۆی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له دادگای فیدڕاڵی كاره‌كانی كۆمسیۆن راگیران و دواتر دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكه سه‌رۆكی حكومه‌تی ره‌تكرده‌وه‌و بریاریدا كۆمسیۆن ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه.
جومانە غەلای وتیشی، "بڕیاری دادگhی باڵای فیدراڵی و دەستەی ئەنجومەنی دادوەریی هەڵبژاردن، کاریگەریی لەسەر خشتەی کاری کۆمیسیۆن دروستکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە 10-06-2024، بەو هۆیەوە کۆمیسیۆن نەیتوانی لەم وادەیەدا هەڵبژاردن بەڕێوەببات."
