لاهور شێخ جەنگی: نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست خزمه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ین
لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه بانگه‌وازێك بۆ كۆبونه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست خزمه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ین.
لاهور شێخ جه‌نگی لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه بڵاویكرده‌وه، "پیرۆزبایی جه‌ژن له‌كاتێكدا ده‌كه‌م به‌داخه‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی قورس و قه‌یراناویدا تێده‌په‌ڕن، بێ متمانه‌یی خه‌ڵك به سیاسییه‌كان له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ڕۆژ به‌ڕۆژ له هه‌ڵكشاندایه‌و دڵنیانهبون له داهاتوی رۆڵه‌كانیان شه‌و ڕۆژ له زهنیاندا ده‌زڕنگێته‌وه".
راشیگه‌یاندوه، "هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست، من وه‌كو لاهور شێخ جه‌نگی كه رۆژێك له رۆژان به‌رپرسیارێتیم هه‌بوه له‌م هه‌رێمه‌دا مافی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌م نیگه‌رانبن له هه‌موان، چونكه به‌داخه‌وه وایلهاتوه به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه جگه له قسه‌ی بێكردار و یه‌كترشكاندن له میدیاكانه‌وه نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست خزمه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ین".
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌شڵێت، "دۆخی ئێستای كوردستان به جۆرێكه به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه‌وه نه په‌رله‌مانی هه‌یه ببێته شوێنی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات، نه حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه، نوێنه‌رانی كوردیش له به‌غدا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك بڕیار نین، هه‌مو ئه‌مانه وایكردوه خه‌ڵكی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی نه‌بێت و هه‌ر لایه‌نه و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی باس له دۆخی كوردستان بكات".
باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌رباری ڕه‌خنه‌كانمان، گۆڕانكاری و كاردانه‌وه‌كان خێران و كار گه‌یشتوه‌ته برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و پێنه‌دانی مافه داراییه‌كانیان، هه‌ربۆیه وه‌ك به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانمان له پێناو تێكنه‌چونی زیاتری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ خه‌ڵكی خۆمان، بانگه‌وازێك بۆ كۆبونه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه كورسیان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه و خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و ئایندهی ئه‌م هه‌رێمه".
لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "بۆ كۆبونه‌وه‌كه داواكارم لایه‌نه‌كان له‌ئاستی كه‌سی یه‌كه‌میاندا به‌شداربن به پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه كه واپێویسته كاك مه‌سعود خۆی به‌شداربێت و سه‌ردانی سلێمانی بكات، با جارێكیش بڕیاری چاره‌نوسساز له سلێمانییه‌وه بدرێت، باشتره كۆبونه‌وه‌كه له باره‌گای هیچ لایه‌نێك نه‌بێت به‌ڵكو له شوێنێكی تایبه‌ت بكرێت".
هه‌ر له‌باره‌ی دهستپێشخهریهكهیهوه، لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت، "كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه‌كان هه‌رچی هه‌یانه به‌ڕاشكاوی به‌رامبه‌ر یه‌كتری بیڵێن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار بكه‌ن ده‌بێت له قاچاخچێتی و داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتییه‌وه تا ده‌گاته به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تی ژێرخان و سه‌رخانی ئه‌م وڵاته له‌وێ باسی بكه‌ن، رێگه چاره‌ش بخه‌نه‌رو، تا چیتر له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه برینه‌كان قوڵتر نه‌كه‌ینه‌وه و هاوڵاتیانی كوردستان بێ ئومێدتر نه‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م بانگه‌وازه‌یان لاسهیربێت و وه‌ڵامێكی پۆپۆلیستی بده‌نه‌وه و بڵێن به‌شدارنابین، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر دور له موزایه‌ده‌ی سیاسی قسه‌ی جدی و چاره‌سه‌ریان لایه با له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئازایانه ده‌ستبخه‌نه سه‌ر برینه‌كان و هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بو بیڵێن، نه‌ك له میدیاكانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌بێت یه‌كتری ته‌خوین ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیش بێ هیوا ده‌كه‌ن".
لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "داواكارم له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتییانه‌وه كه‌سی یه‌كه‌می هه‌مو لایه‌نه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان رابگه‌یه‌نن، تاوه‌كو هاوڵاتیان بزانن و ببینن لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان وه‌لا ناوه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و كوردستانیان خستوه‌ته سه‌رو هه‌مو شتێكه‌وه، له ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی ئه‌م بانگه‌وازه‌مان، پێشنیازی دیكه ده‌خه‌ینه‌رو كه هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بیه‌وێت ده‌توانین پێكه‌وه ده‌سته‌یه‌ك پێكبهێنین و سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا بكه‌ین".
