ماليكی پیرۆزبایی له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق پیرۆزبایی لە کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.
مالیکی لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێکس)، نوسیویەتی" بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی قاره‌مانی عێراقی، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هه‌موو ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی" لەم ڕۆژە شکۆمەندەدا، قوربانی وهه‌وڵه گه‌وره‌كانتان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه کە جوانترین وێنەی قارەمانێتی و دڵسۆزیتان وێنە کردووە، ئێوە گیانی خۆتان بەخت کردوە بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیانی، وه‌كو بەربەستێکی پۆڵایین لە بەرامبەر تەحەددا و مەترسییەکان وەستاون.
مالیكی وتی: قوربانیدانەکانتان وەک مه‌داڵیای شەرەف لە مێژووی عێراقدا و لە ویژدانی نەوەکانی داهاتوودا دەمێننەوە.
لە کۆتاییدا وتی: داواکارین لە خودای گەورە بتانپارێزێت و شکۆمەندیتان بەردەوام بێت، هەروەها سۆز و بەزی بۆ گیانی بەرزە فڕی شەهیدان کە لە پێناوی نیشتماندا گیانیان بەخت کرد.
