مانگی داهاتو په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ست به‌كاره‌كانی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی هاوبه‌شی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبونه‌وه و رایانگه‌یاند، "هه‌ردولا رێکەوتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌وڵی چڕ و جددی بدرێت بۆئه‌وه‌ی لە مانگی 9ی ئه‌مساڵ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به كار و چالاكیی ئاسایی و یاسایی‌ی خۆی بكات ".
لە راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبەشی یەکێتی وپارتیدا هاتوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر، هه‌ردو شاندی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامییان بهكۆبونهوهكانیاندا.
هه‌ردولا له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان كرده‌وه كه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بنه‌ما و پرنسیپانه‌ی له دیدگای هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولادا ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون له‌پێناو ڕێكخستنی كاری هاوبه‌ش بۆ قۆناغی داهاتوی حوكمڕانیی كوردستان، به‌ره‌وپێشچونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌روه‌ها باس له هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه كرا.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ئارادان، بۆ رێزگرتن له ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی هه‌ردولا به جه‌ماوه‌ری خۆیان داب‌و و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و پارێزگاری له پێگه‌ی یاسایی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان؛ هه‌ردولا هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌وڵی چڕ و جددی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی لە ئەیلولی ئه‌مساڵ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به كار و چالاكیی ئاسایی و یاسایی‌ی خۆی بكات و هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وام بن.
