مەسرور بارزانی: ئه‌م جه‌ژنه له دۆخێكی سه‌ختی داراییدا ده‌كه‌ینه‌وه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م جه‌ژنه له دۆخێكی سه‌ختی داراییدا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌مو هه‌وڵێك دهخەینەگهڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه و لابردنی ئه‌م سته‌مه ناڕه‌وایه‌ی به‌رامبه‌ر موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانی لهپهیامێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویكرده‌وه، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م ، به تایبه‌تی جه‌ژن له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پیرۆز بێت، هیوادارم ڕۆژانی جه‌ژن له ئارامی و ئاسوده‌ییدا به‌سه‌ر ببه‌ن".
راشیگه‌یاندوه، "جێی داخ و نیگه‌رانییه‌كی قوڵه ، ئه‌م جه‌ژنه له دۆخێكی سه‌ختی داراییدا ده‌كه‌ینه‌وه به هۆی سزادانی به كۆمه‌ڵی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه و لابردنی ئه‌م سته‌مه ناڕه‌وایه‌ی به‌رامبه‌ر موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".
