مەسعود بارزانی: به بڕیارێكی ناڕه‌وا و زاڵمانه قوت و موچه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه بڕدراوه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لهپهیامێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت،به بڕیارێكی ناڕه‌وا و زاڵمانه قوت و موچه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه بڕدراوه.
مه‌سعود بارزانی لهپهیامێكدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویكرده‌وه، "به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌م".
راشیگه‌یاندوه، "له‌كاتێكدا به‌ره‌و ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزه ده‌ڕۆین كه به بڕیارێكی ناڕه‌وا و زاڵمانه قوت و موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه بڕدراوه، بڕینی موچه و سیاسه‌تی برسیكردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌و جینۆسایده نیه كه ڕژێمی پێش‌و له‌دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامیدا".
مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت، "ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له هه‌مو سته‌مكاری و تاوان و ئه‌نفالێك به‌هێزتر و به‌رزتره، با ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئاوڕێك له مێژو بده‌نه‌وه، گه‌لی كوردستان له به‌رانبه‌ر هه‌مو گوشار و زهبروزهنگێكدا خۆڕاگر بو و به سه‌ر نه‌یار و تاوانباراندا سه‌ركه‌وت، و هه‌ر په‌شیمانی بۆ زۆرداران مایه‌وه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی خۆڕاگری و جوامێری و سه‌ربه‌رزیی تاك به تاكی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م، له خودای مه‌زن داواكارم خێر و ئاسوده‌یی بۆ كوردستان و عێراق و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌مان و هه‌مو جیهان به‌دی بهێنێت".
