نه‌ته‌نیاهۆ:ئێمه له ڕێگای سه‌ركه‌وتنداین و ئه‌م هه‌نگاوه‌شمان زیاتر ده‌خایه‌نێت
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له میانی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا له عه‌سقلان ڕایگه‌یاند، "ئێمه له ڕێگای سه‌ركه‌وتنداین و ئه‌م هه‌نگاوه‌شمان زیاتر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی پێناچێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له وتارێكدا رایگه‌یاند، "سه‌ركه‌وتنمان له ده‌ستدایه، شه‌ڕێكی قورسه، به‌ڵام شه‌ڕێكه كه تێیدا سه‌رده‌كه‌وین".
وتیشی، "ئێمه له ڕاستیدا ده‌مانه‌وێت له كه‌رتی غه‌ززه داماڵینی سه‌ربازی به‌دی بهێنین و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه ئێمه كۆنترۆڵی ئه‌منی و به‌رپرسیارێتی باڵای ئه‌منیمان هه‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئوردن (هه‌مو خاكی كه‌رتی ڕۆژئاوا) به كه‌رتی غه‌ززه‌شه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختیكرده‌وه كه له داهاتویه‌كی نزیكدا هیچ به‌دیلێك بۆ داماڵینی چه‌ك له ئارادا نییه و وتی، "ئێمه ئه‌مه به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هه‌مو سه‌ركرده‌كان ده‌ڵێین، هیچ به‌دیلێك بۆ ئه‌وه نییه".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕایگه‌یاند، "ئامانج له داماڵینی چه‌ك هیچی كه‌متر نییه له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی باسی ده‌كه‌ین و له ده‌ستماندایه".
له میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له زیادبونی فشاره‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كرد له ژێر ڕۆشنایی به‌رده‌وامیی شه‌ڕه‌كه‌دا و ڕایگه‌یاند، "ئه‌مه پێویستی به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فشاره زیادبوهكان هه‌یه".
بنیامین نه‌ته‌نیا هۆ باسی له‌وه‌شكرد، ده‌بێت ڕاستیهكانتان پێ بڵێم، "فشاره‌كان زیاتر ده‌بن و هه‌ریه‌كێكتان كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن ده‌توانن باسی ئه‌وه‌مان بۆ بكه‌ن، هه‌ریه‌كه‌تان به شێوازی خۆتان".
