نوری مالیکی ومەسرور بارزانی جەخت لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق دەکەن
مەسرور بارزانی لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ، لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵدا .
هەروەها دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئاستەنگەکان کرایەوە بەپێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئیداری دەولەت و کارنامەی وەزاری حکومەتی فیدراڵ.
