المطلع
عاجل

post-image

نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش:هێرشکردنە سەر عێراق لەهەر لایەنێکەوە بێت ڕەتدەکەینەوە


20:34 عێراق
2024-02-06
34090

عەباس کازم عوبەید، بەرپرسی کاروباری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، راگه‌یاند" کە هەوڵی بەردەوام بۆ باشترکردنی باری ژیانی هاووڵاتیان دەدرێت، هاوکات دووپاتی لەسەر ڕەتکردنەوەی عێراق کردەوە بۆ هێرشکردنە سەر خاکەکەی لەلایه‌ن هه‌ر لایەنێکەوە.
عوبەید لە وتارەکەیدا وەکو نوێنەری عێراق لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش ثێشکەشی كرد، وتی" ئێمە هێرشکردنە سەر خاكه‌كه‌مان لە هەر لایەنێکەوە ڕەتدەکەینەوە، هێرشەکانیش پێشێلکردنی سەروەری و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری و عێراق ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات ئاسایش و سەقامگیری خۆی تێکبدات، دەشڵێت ده‌زگا ئەمنییەکان بەردەوامە لە کارەکانی لە بەدواداچوونی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و وشککردنەوەی سەرچاوەکانیان.
 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەین، هەروەها هۆشداریش دەدەین لە مەترسی فراوانبوونی ململانێکان.
جەختیشی لەوە کردەوە كه‌حکومەت جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژەی گەشەپێدانی تەواو کردووە و بەردەوامە لە کارکردن بۆ تەواوکردنی بەندەری فاو و هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ باشترکردنی ئاسایش و باری ژیانی هاووڵاتیان و کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکاری به‌رێگای جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە بەڵێنی بۆ جێبه‌جێكردنی داوە.
عوبەید ئاماژەی بەوەشکرد كه‌هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان بەغدا و هەولێر هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی پەیوەست بە پرسە بنەڕەتییەکان، هەروەها پێکەوە کاردەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هێڵی گواستنەوەی نەوت لەگەڵ تورکیا.
ئه‌وه‌شی وت" پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، عێراقی دەکاتە ناوەندێک بۆ بازرگانی جیهانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌حکومەت لە ماوەی خولی پێنجەمی مۆڵەتدانی گرێبەستی واژۆیکردووه‌  لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال بۆ جێبەجێکردنی 4 پڕۆژەی گه‌وره‌ی نەوت و گاز.  

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 88184
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 101828
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 227005
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 204026
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 203687
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 205526
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 203216
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 214438
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 216649
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 217096
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 220666
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 68874
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 213199
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 73245
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 141442
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 70130
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 219814
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 72398