نێچیرڤان بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال جێبەجێ بکات
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،پێویستە حکومەتی عێراق بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال جێبەجێ بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی بڵاویکردەوە، لەم يادهدا بە رێز و شكۆدارييهوه شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر دههێنینەوە و سڵاو له بنەماڵە و كهسوكارى خۆڕاگریان دەکەن و دووپاتی دەکەنەوە کە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بەرپرسیارێتيی یاسایی و ئەخلاقیی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له ههموو روويهكهوه.
هاوکات بە پێویستیشی دەزانێت کە حکومەتی عێراق، "بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبهجێ بكات، کە ئەنفالی وەکو جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه.
لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی جهختی لەوە کردووەتەوە، ههموو لايهنه پهيوهنديدارهكانى ههرێمى كوردستان كار دهكهن بۆ پێشکێشکردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان، دۆزينهوه و گێڕانهوهى رووفاتهكانيان بۆ نيشتمان، هەروەها بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتيی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەکو جینۆساید.
