وتەبێژی دەم پارتی ڕەخنە له هاكان فیدان دەگرێت
وتەبێژی دەم پارتی ڕەخنەی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە گرت لەسەر لێدوانەکانی دژ بە ڕۆژئاوا و ڕایگەیاند، دەستکەوتی کورد لە سوریا مەترسی نییە بۆ تورکیا، بەڵکو دەرفەتە.
عایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، "دەستوەردانی دادوەری لە سیاسەتدا دەیان ساڵە بۆ توركیا تێچوی زۆری لێکەوتوتەوە و تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، تورکیا دیموکراسی نابێت".
دۆغان پهرۆشی خۆیانی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دوپاتکردەوە و سەرنجی خستەسەر ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە پەرلەمان دامەزراوە و جەختی لەوە کردەوە کە "زۆر گرنگە ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمایەکی یاسایی جێگیر بکرێت".
عایشەگوڵ دۆغان وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە دۆخی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دایەوە و ڕایگەیاند، "پێویستە تورکیا سیاسەتێک پەیڕەو بکات کە بۆ هەمیشە لەگەڵ کوردانی سوریا بە ئاشتی بژیت".
ئهوهشی خستهڕو، "دەستکەوتەکانی کورد لە سوریا، دەستکەوتەکانی گەلان بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی لەوێ، یان بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی ناناوەندی کە گەلانی ئەوێ بتوانن خۆیان لەسەر چارەنوسیان بڕیار بدەن، ئەمەش دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ تورکیا نەک مەترسی".
عایشەگوڵ دۆغان ڕەخنەی لە لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە گرت سەبارەت بە سوریا و وتی، "ئەو بە زمانێک قسە ناکات کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پرۆسەکەدا، لە سەرەتای پرۆسەکەوە سەیری لێدوانەکانی وەزیری دەرەوە بکەن سەرەنج بە زمانەکەی بدەین، سەبارەت بە سوریا، بەتایبەتی بەردەوام ڕێبازەکانی هەڕەشەن، بە گوێرەی ئێمە ئەو دەیەوێت دیماگۆژی بکات، ئەو شێوە زمانی سەپاندن و دەسەڵاتداریە تەنها دەستی دوژمنانی پرۆسەکە بەهێز دەکات".
وتەبێژی دەم پارتی دهڵێت، "داوای وازهێنان لەو زمانە دەکەین، پێویستمان بە زمانی ئیرادە و ئاشتییە، پێویستمان بە زمانێک نییە کە گرژییەکان زیاتر نەکات، یەکگرتویی سوریا بە زمانێکی جیاکارییەوە بەدینایەت، لە مێژوی مرۆڤایەتیدا نمونەیەکی لەو شێوەیە نییە".
