وزارەتی سامانه سروشتيیهكان: تائێستا هیچ بڕە نەوتێک لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە نەنێردراوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، تائێستا هیچ بڕە نەوتێک لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە وئەگەر دابینیش بکرێت، تەنها بەشی 19٪ـی خێزانەکان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رونکردنەوەیەکی لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی عێراقهوه بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەریم بڵاویکردەوە، کەتائێستا پشكی هەرێم لەنەوتی پشتیوانیکراو، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەگەیشتوەو بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڕێک لەنەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابینبکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردەوە،ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە وەزارەتی نەوتی عێراق دابینی بکات، زۆر لەپشكی هەرێم كەمترەو تەنها بەشی 19٪ـی پێویستیی خێزانەکان دەکات.دەشڵێت،"ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابینکرا، بەچەند كاروانێک دەگاتە هەرێم و ڕاستەوخۆ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانەوە بەهەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکاندا دەست بەدابەشکردنی دەکرێت".
