پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌مو ڕێكارێك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه ژینگه پیس ده‌كه‌ن
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مو ڕێكارێك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه ژینگه پیس ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت رێكاری داخستن و ده‌ستگیركردن و ده‌شڵێت، "هه‌ر شوێنێك ببێته هۆكاری پیسبونی ژینگه، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چاوپۆشی له‌گه‌ڵ ناكرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نرداوێكی پارێزگای هه‌ولێر، له پێناو جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پیسبونی كه‌شوهه‌وا، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به كێشه‌ی پیسبونی كه‌شوهه‌وا و چاره‌سه‌رییه‌كان و پاراستنی ژینگه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامدرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ڕاسپارد ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بیكه‌ن و ژینگه‌ی هه‌ولێر پاك بكرێته‌وه و راشیگه‌یاند، "به دواداچون و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی پابه‌ندی ڕێنمایی و بڕیاره‌كان نه‌بێت".
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر وتی، "له‌سبه‌ینێوه هه‌مو ڕێكاره‌ك بگیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه ژینگه پیس ده‌كه‌ن، هه‌ر له داخستن تاوه‌كو ده‌ستگیركردن، هه‌ر شوێنێك ببێته هۆكاری پیسبونی ژینگه، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و بۆ ئه‌وپرسه‌ش چاوپۆشی له كه‌س نه‌كرێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ئومێد خۆشناو وتی، "دو ساڵ به‌ر له ئێستا باس له بونی نزیكه‌ی 200 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه سزادراون و هه‌ندێكیان كاریان وه‌ستاوه".
ڕاشیگه‌یاند، " له مانگی (ئاب/8)ی ساڵی ڕابردو 138 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر هه‌بون، كه پێیان ده‌گوترێت پاڵاوگه‌كانی به‌شی دوه‌م، له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانمان، زۆرینه‌یان ئه‌و پاڵاوگانه داخراون به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بونه‌ته هۆكاری پیسكردنی ژینگه‌ی شاره‌كه‌مان، ته‌نیا له چه‌ند رۆژی رابردودا نزیكه‌ی 50 پاڵاوگه‌ی نایاسایی داخراون كه ته‌واو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پیسكردنی ژینگه‌ی هه‌ولێر هه‌بو، هیچ یه‌ك له‌و پاڵاوگانه ئێستا نه‌ماون، ئه‌و پاڵاوگه‌یانه‌ی ئێستاش ماون به‌پێی مه‌رجی ژینگه‌یی كار ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هه‌مو ڕێكارێك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه ژینگه پیس ده‌كه‌ن، له داخستن و ده‌ستگیر كردن، خه‌ڵكێكی زۆریش له‌سه‌ر پیسكردنی ژینگه ده‌ستگیر كراون، هه‌ر شوێنێكیش ببێته هۆكاری پیسبونی ژینگه، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چاوپۆشی له‌گه‌ڵ ناكرێت".
