پەرلەمانتارێکی یەکێتی:تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تا کۆتایی هێنان بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ دەکرێتەوە
کاروان یاروەیس بریاردەری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیاران درێژدەکرێتەوە تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆتایی هێنانی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
یاروەیس لەلیدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی"موتەڵع"ی راگەیاند"دانیشتنەکانی پەرلەمان یاسایین بەپێی پێڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،وتیشی پەرلەمان لە پشووی وەرزی یاسادانان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان یاخود 50 پەرلەمانتار دەتوانن داوای دانیشتنی تایبەت بکەن لەکاتی پشوو،پەنجا پەرلەمانیش داوای ئەم دانیشتنەیان کردبوو.
ئاماژەیشی بەوەدا،دەنگدرا لەسەر پەسەند کردنی سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری درا هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرا.
رایشیگەیاند:هەفتەی داهاتوو واتا شەممه خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەکرێت ،لە ناوەڕاستی هەفتە پەرلەمان جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی هەمواری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق.
یاروەیس دووپاتیشیکردەوە:بەوەش تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیاران درێژدەکرێتەوە تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆتایی هێنانی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
