ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گەیشتە 23 هه‌زار كه‌س
ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رزبووه بۆ 23 هەزار کەس.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و له هه‌مان كاتدا وه‌رزی زستان زه‌حمه‌تی زیاتری بۆ خه‌ڵكی كه‌رته‌كه دروست كردووه و برسییه‌تی زۆریش رووبه‌ڕووی دانیشتووان بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه كه له 92ـه‌مین رۆژی دایه، ژماره‌ی كوژراوان بۆ 22 هه‌زار و 722 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 58 هه‌زار و 166 كه‌س. روونیشیكردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن. باسی له‌وه‌ش كردووه، كه تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه لانیكه‌م 15 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه
