المطلع
عاجل

post-image

کوردستان داوای زیاتر لە 380 ملیار دۆلار لە بەغدا دەکات وەک قەرەبووی زیانەکانی ڕژێمی پێشوو


20:58 كوردستان
2026-01-29
8161

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێکی تایبەت و وردی دەربارەی داتا و خەمڵاندنی ئەو زیانانە بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی تاوانەکانی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق لە نێوان ساڵانی 1963 - 2003 بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ئەنجامدراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کەدەستی موتەڵع کەوتووە، قەبارەی ئەو زیانە داراییانەی بەهۆی سیاسەتە چەوسێنەرەکان و تاوانە جۆراوجۆرەکانی ڕژێمی پێشوو بە هەرێمی کوردستان گەیشتوون، بە 384 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

وردەکاریی زیانەکان لە ڕاپۆرتەکەدا بەم شێوەیە پۆلێن کراون:
1-  زیانە مرۆییەکان: گەورەترین بەشی زیانەکان پێکدەهێنێت و بە 306ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
2-  زیانە ماددییەکان: بڕی 32.8 ملیار دۆلار زیانی ماددی بە ژێرخان و ماڵ و سامانی هاووڵاتییان کەوتووە.
3-  زیانە ژینگەیی و ناڕاستەوخۆکان: بەهۆی تێکدانی ژینگە و لێکەوتە ناڕاستەوخۆکان، بڕی 10 ملیار دۆلار زیان تۆمارکراوە.
4-  پشتگوێخستنی بەئەنقەست و دووبارە ئاوەدانکردنەوە: بڕی 35 ملیار دۆلار دیاریکراوە بۆ ئەو ناوچانەی بە ئەنقەست پشتگوێ خراون و پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە هەیە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق زنجیرەیەک تاوانی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامداوە، لەوانە کیمیاباران، ئەنفال و وێرانکردنی هەزاران گوند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەخت دەکاتەوە؛ بەگوێرەی دەستووری عێراقی فیدراڵ، حکوومەتی ئێستای عێراق وەک میراتگری ڕژێمەکانی پێشوو، بەرپرسیارێتییەکی یاسایی و دەستووری لەسەرە و دەبێت قەرەبووی زیانلێکەوتووانی خەڵکی کوردستان بکاتەوە و ئەو بڕە پارەیە وەک مافێکی ڕەوا بۆ گەلی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13255
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12096
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12629
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12540
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11814
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11684
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11659
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11754
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11818
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12541
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12209
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11659
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11179
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4468
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11155
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5989