کەشناسیی عێراق: خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستاندا بە ئەگەری زۆرەوە سبەی کۆتایی دێت
عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، "خێرایی با لە ناوچەکانی نێوەڕاست و باشووری وڵات چالاک بووە کە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی نێوخۆیی کە گەیشتووەتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان."
ئوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، "خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستاندا زۆر ناخایەنێ و بە ئەگەری زۆرەوە سبەی کۆتایی دێت."
کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش باس لەوە دەکات، سبەی شەممە کەشەکە سەقامگیر دەبێ و خۆڵبارینەکە کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەکەوە مەودای بینینى ئاسۆیی لە سنووری بەشێک لە شار و شاروچکەکانى باشووری کوردستان لە کاتژمێر 06:00ی ئێوارە رۆژى هەینییەوە کەمبووەتەوە و بەم شێوەیە:
هەولێر؛ 900 مەتر
شەمامک؛ 3 کیلۆمەتر
پیرمام؛ 6 کیلۆمەتر
سلێمانى؛ یەک کیلۆمەتر
چەمچەماڵ؛ 2 کیلۆمەتر
دهۆک؛ 9 کیلۆمەتر
زاخۆ؛ 10 کیلۆمەتر
کەرکووک؛ 2 کیلۆمەتر
خورماتوو 4 کیلۆمەتر
